spacer.png, 0 kB

صفحه اصلی
سياسي
اجتماعي
فرهنگي
اقتصادي
ورزشي
كوردي
صوت و تصوير
دين و انديشه
گزارش تصويری
فناوري اطلاعات
اخبار در سايت شما
پربيننده ترين خبرها
جستجوی پیشرفته
كوردنيوز تولبار
ارسال مطلب
آرشيو مطالب
گالري تصاوير
هواشناسي
نظرات شما
تماس با ما
لينك به ما
درباره ما
تبليغات
پيوندها
تبلیغات

تبليغات در كوردنيوز

قيمت مناسب؛نتيجه ايده‌آل
كليك كنيد

 كوردنيوز را به علاقه منديهاي خود اضافه کنيد
كوردنيوز را صفحه خانگي خود کنيد
127 میهمان حاضرند
spacer.png, 0 kB

سه‌رۆكی‌ كۆمه‌له‌ی‌ كوردانی‌ دانیشتوی‌ تاران:
ده‌نگ به‌وانه‌ ده‌ده‌ین مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ‌ ده‌كه‌ن
كوردي | ۰۹ فروردين ۱۳۸۸
Imageكوردنيوز :: آژانس خبري مناطق كردنشين سایتی‌ چاودێر: ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان سه‌رۆكی‌ كۆمه‌له‌ی‌ كوردانی‌ دانیشتوی‌ تاران ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كورد مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌نگی‌ ده‌داتێ و هه‌ر كه‌سێك به‌ڵێن بدات مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ بكات ئێمه‌ ده‌نگی‌ خۆمانی‌ ده‌ده‌ینێ.
ئه‌رده‌ڵان بۆ ئاكانیوز وتی‌ : پێویسته‌ بودجه‌ی‌ زیاتر بۆ شاره‌ كوردیه‌كان ته‌رخان بكرێت و پۆستی‌ پایه‌بڵندیش بدرێت به‌ كورد ئه‌گه‌رنا ده‌نگ ناده‌ین به‌ پاڵێوراوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ ئێران .
وتیشی‌ مافی‌ كورد نه‌دراوه‌ و پێویسته‌ له‌ گشت بواره‌كانی‌ سیاسی و ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ته‌نانه‌ت له‌ روی‌ كه‌لتوریشه‌وه‌ مافه‌كانی‌ كورد دابین بكرێت وه‌ك خوێندن و نوسین به‌ زمانی‌ كوردی‌ و پێدانی‌ پۆستی‌ شاره‌ كوردیه‌كان به‌ خودی‌ كورد چونكه‌ چوار پارێزگای‌ كورد هه‌یه‌.
ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند پێویسته‌ كۆمه‌له‌كه‌ له‌گه‌ڵ كاندیده‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئێران كۆببینه‌وه‌ و باس له‌ مه‌رجی‌ خۆمان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ حكومه‌تی‌ داهاتوودا وه‌زیری‌ كورد و به‌رپرسی باڵای‌ كورد هه‌بن .
دوپاتیشی‌ كرده‌وه‌ له‌ هه‌لبژاردنی‌ پێشوو به‌ڵێنی‌ زۆر به‌ كوردان درا به‌ڵام هیچكام له‌و مه‌رجانه‌ به‌دی نه‌هات به‌ڵام ئه‌وه‌شی‌ نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ره‌وشی‌ كوردان له‌ ئێران زۆر باشتره‌ له ‌ 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا پێویسته‌ ریفۆرم له‌ ده‌ستوردا بكرێت و زمانی‌ كوردیش بكرێته‌ زمانی‌ ره‌سمی‌ له‌ ئێران.


كد خبر: 1229 تعداد بازدید خبر: 650 چاپ خبر ارسال خبر به يك دوست

  

ارسال نظر |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
  • نظرتان را در مورد این خبر با کوردنیوز در میان بگذارید
نام و نام خانوادگي:
پست الکترونیکی:
عنوان نظر:
متن نظر:

کد داخل کادر را وارد کنید* Code

 

spacer.png, 0 kB
تازه‌ترين عناوين
RSS
Kurdish_PHoto
لينك وب سايتها
Kurdnews_Toolbar
 
     
 
     
spacer.png, 0 kB
spacer.png, 0 kB
spacer.png, 0 kB