spacer.png, 0 kB

صفحه اصلی
سياسي
اجتماعي
فرهنگي
اقتصادي
ورزشي
كوردي
صوت و تصوير
دين و انديشه
گزارش تصويری
فناوري اطلاعات
اخبار در سايت شما
پربيننده ترين خبرها
جستجوی پیشرفته
كوردنيوز تولبار
ارسال مطلب
آرشيو مطالب
گالري تصاوير
هواشناسي
نظرات شما
تماس با ما
لينك به ما
درباره ما
تبليغات
پيوندها
تبلیغات

تبليغات در كوردنيوز

قيمت مناسب؛نتيجه ايده‌آل
كليك كنيد

 كوردنيوز را به علاقه منديهاي خود اضافه کنيد
كوردنيوز را صفحه خانگي خود کنيد
89 میهمان حاضرند
spacer.png, 0 kB

ئۆباما له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌ته‌په‌ كۆده‌بێته‌وه‌
سیخوڕه‌كانی‌ CIA سه‌ردانی PKK ده‌که‌ن
كوردي | ۱۶ فروردين ۱۳۸۸
Imageكوردنيوز :: آژانس خبري مناطق كردنشين ئاوینه له راپۆرتێکی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا (DPA) ئاشکرایکرد، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، چه‌ند سیخوڕێكی‌ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکا CIA، سه‌ردانی PKK یان له‌ قه‌ندیل کردووه‌.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌که‌، داوایان له‌ سه‌رکرده‌کانی PKK کردووه‌ بۆئه‌وه‌ی چه‌که‌کانی خۆیان دابنێن و تێکۆشانی پارته‌که‌ی خۆیان بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیی بگوازنه‌وه‌. سیخوڕه‌كانی‌ CIAش، په‌یمانی ئه‌وه‌یان به‌ سه‌رکرده‌کانی PKK داوه‌ که‌ مافی که‌لتوری زیاتر بۆ کورده‌کان له‌ تورکیادا ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت و هه‌تا په‌یمانی ئه‌وه‌شیان به‌ سه‌رکرده‌کانی PKK داوه‌، له‌وانه‌یه‌ سه‌رکرده‌ی زیندانیکراوی PKK عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیش ئازاد بکرێ.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی که‌م له‌مه‌وبه‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، له‌گه‌ڵ سێ‌ سیاسی‌ کورد کۆبووه‌وه‌ بۆ باسکردنی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیادا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌کانی تورکیا، پلانێکی ئه‌مریکی له‌ ئارادایه‌ بۆ چه‌کپێدانانی PKK. ساڵی 2007 له‌ کۆمیته‌ی نیشتمانی ئه‌مریکا بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌،له‌لایه‌ن داڤید ل.فلیپس، راپۆرتێک بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ تورکیا مافی زیاتر بداته‌ کورده‌کان، PKKش چه‌ک دابنێت و لێبووردنی گشتییان بۆ ده‌ربکرێت و 134 سه‌رکرده‌ی PKKش له‌ وڵاته‌کانی ئه‌وڕوپا مافی په‌نابه‌رێتی سیاسییان بدرێتێ.
ئۆباما له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌ته‌په‌ كۆده‌بێته‌وه‌
«سبه‌ی‌» رایگه یاند:باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوایكردوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی توركیا (ده‌ته‌په‌) كۆببێته‌وه‌ و به‌رپرسانی ئه‌و پارته‌ش كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كاندا ده‌نگی زۆربه‌ی‌ كورده‌كانی توركیای به‌ده‌ستهێنا، داواكه‌یان په‌سه‌ندكردوه‌.
به‌ پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ئازادیا وه‌ڵات، له‌ په‌راوێزی سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌یدا بۆ توركیا، كه‌ بڕیاره‌ (6)ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامی بدات، ئۆباما ده‌یه‌وێت چاوی به‌ به‌رپرسانی پارته‌كانی توركیا و له‌ ناویشیاندا پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی بكه‌وێت، كه‌ وه‌ك تاكه‌ پارتی كوردی له‌و وڵاته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆتایی مانگی رابردودا زۆرینه‌ی ده‌نگی كورده‌كانی توركیای به‌ده‌ستهێنا.
حه‌سیب كاپڵان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر لیستی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی به‌ (KNN)ی راگه‌یاند: پێش دانیشتنی ئۆباما له‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ پارته‌كانی توركیا كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌ته‌په‌ش به‌شداریی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ ده‌بێت و ئۆباما پێده‌چێت وته‌ی خۆی هه‌بێت و سه‌رۆكی ئێمه‌ش قسه‌ی‌ ده‌بێت و پێده‌چێت ئه‌وان بۆ ئه‌مه‌ریكا بانگهێشت بكات.


كد خبر: 1245 تعداد بازدید خبر: 1214 چاپ خبر ارسال خبر به يك دوست

  

ارسال نظر |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
  • نظرتان را در مورد این خبر با کوردنیوز در میان بگذارید
نام و نام خانوادگي:
پست الکترونیکی:
عنوان نظر:
متن نظر:

کد داخل کادر را وارد کنید* Code

 

spacer.png, 0 kB
تازه‌ترين عناوين
RSS
Kurdish_PHoto
لينك وب سايتها
Kurdnews_Toolbar
 
     
 
     
spacer.png, 0 kB
spacer.png, 0 kB
spacer.png, 0 kB